وەزارەتی خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی کەمکردەوە

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم فهرمانێكی دهركرد و رایگهیاند بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان، کرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کەمدەکاتەوە.
ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوو فەرمانی جیا دهركراو و تیایدا بڕیاردراوه بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە بڕیاریداوە کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی کوردستان بەڕێژەی (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل – ئێواران)، کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی ئەنجامەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی، بەڕێژەی (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کەم بکرێتەوە.
شێوازی کەمکردنەوەکان:
زانکۆ حکومییەکان:
داشکانی ڕێژەی (٤٥%) لە کرێی خوێندنی (پارالێل) و (ئێواران)ی گشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢).
زانکۆ تایبەتەکان:
بەپێی ئەنجامەکانی ڕێزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.