ئەمڕۆ سایلۆی کەلار دەکرێتەوە

لڤین:
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەگاتە ئیدارەی گەرمیان و سایلۆی کەلار دەکرێتەوە کە توانای عەبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکات و سایلۆی کەلار دەکاتەوە کە بە کوژمەی 21 ملیار دینار دروستکراوە و توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە .
پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لە دروستکردنی 40 سایلۆ و 11 کارگەی بەرھەمە خۆراکییەکان پێکدێت. لە قۆناغی یەکەمدا 20 سایلۆ و 5 کارگە تەواو دەکرێن.
لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو سەلام حەمید ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی سایلۆی كەلار راگهیاندبوو: دروستكردنى پرۆژهكه لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بەگوژمەی 20 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و 90 له سهدى كارەكانی تەواو بووە. بەڵام دوای نزیکەی ساڵێک لەو وادەیە ئەمڕۆ و سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکان سەرۆکی حکومەت دەچێتە شارەکە و سایلۆکە دەکاتەوە.
پێشتر عەلی حەمەساڵح ئەمدامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو کە بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت سایلۆکان لە گومکی هاودەکردنی چیمەنتۆ و شیش بەخشراون ئەوە بووەتە هۆی دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار و زیانی لە بەرژەوەندی گشتیداوە.