لەمڕۆوە پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاوەتەوە

لڤین:
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی هەڵوەشانەوەی چوارەم خولی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و لەمڕۆوە پەرلەمان ناتوانێت کار بکات.
محەمەد حەلبوسی. بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی مادەی 64ی دەستووری عێراق و یاسای ژمارە 22ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆتایی بە ئەندامێتی نوێنەرانی خولی چوارەم دەهینرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەشکردووە ئەمڕۆ پێنجشەممە كە دەكاتە حەوتی تشرینی یەكەم، پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە.
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەكشەممە داهاتوو 10ی تشرینی یەكەم بەڕێوە دەچێت و 329 نوێنەری نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێن.