رێبوار کەریم: ئەو رێکخراوە پارە لە بارەگای بارزانی وەردەگرێت

12 پەرلەمانتاری کورد هیچ قسەیەکیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا نەکردووە

لڤین:

یەکێک لەو پەرلەمانتارانی ناوی وەک بێدەنگترین پەرلەمان هاتووە دەڵێت ئەو رێکخراوەی داتاکانی بڵاوکردووەتەوە پارە بە بارەگای بارزانی وەردەگرێت.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی دامەزراوەی مەدارک بۆ خولی چوارەی پەرلەمانی عێراقی، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لەو ماوەیەدا هیچ قسەیەکیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا نەکردووە ولە نێویشیاندا هەریەکە لە سەرکەوت شەمسەدین رێبوار کەریم و ئارەزوو مەحمود و بڵێسە جەبار فەرمان و حەسەن ئالی و جەمال ئەحمەد و تەها حەمەد ئەمین و دالیا فەرهاد و سەلما عومەر و شەبال حەسەن و وەسفییە محەمەد و رابون مەعروف هەیە.

لە بارەیەوە ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو داتایەی ڕەتكردەوە و (ئێستا)ی ڕاگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 11 موداخەلەم هەبووە و هەندێكیشیم لە پەیجەكەم داناوە.

پەرلەماتارەکە کە ئێستا خۆی کاندید کردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڕێكخراوەی ئەو داتایەی بڵاوكردووەتەوە “خاوەنەكەی لە بارەگای بارزانی-یەوە ڕاستەوخۆ پارەی بۆ دەچێت و ماڵی لە گوندی ئینگلیزییە لە هەولێر و ڤێلایەكی وەرگرتووە”.

بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەی دەزگاکە بڵاوی کردووەتەوە موسەنا ئەمین ناوی لە نێو پەو پەرلەمانتارانەدایە کە زۆرتینی قسەی هەبووە لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا کە 50جار بووە بە 10 یەمنی پەرلەمانتار دەستنیشانکراوە کە زۆرترین قسەی کردووە لە دانیشتنەکاندا، کاوە مەحمودیش 30 هەمینە لە نێو لیستەکەدا کە 25 جار قسەی کردووە، لە نێو پەرلەمانتارە کوردەکاندا سێهەم کەس هۆشیار عەبدوڵا بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button