سوپای پاسداران: پاراستنی سنورەکانمان گرنگیەکی تایبەتی هەیە

لڤین:

فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی سنورەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.

محەمەد پاکپور ف لە سەردانێکی بۆ شاری سنە رایگەیاند، رەوشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە باشترین ئاستدایە و لە ئامادەیی تەواو دان. ئاسایشی سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتیش پارێزگای سنە پارێزراوە و ھیچ کێشەیەکیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی گرێدراوە و پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە، بۆیە ئەو پرسە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەوان ھەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button