کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بڕینی کارەبای بازرگان و پیشەوەران دەکات

لڤین:
کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە پیشەوەر و بازرگانان کە قەرزەکانی کارەبایان بدەنەوە ئەگەرنا ناچار دەبن کارەباکانیان ببڕن تا قەرزەکانیان پاکتاو دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی کارەبا دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن.
بەڕێوەبەرایەتیەکە رایگەیاندووە: پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتەکە دابەشکردنی کارەبای کردووە بە پێوەری زیرەک و هاوڵاتیان ناچارن پابەندبن بە بەبەکار هێنانی بڕی کارەبا.