لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا 160 سەرپێچی تۆمارکراوە

لڤین:

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند لەو کاتەوەی بانگەشە دەستی پێکردووە زیاتر لە 160 سەرپێچى تۆمارکراوە. 

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، لەو کاتەوەی بانگەشە دەستی پێکردووە 160 سەرپێچی لەلایەن هاوڵاتییان و کاندیدەکان ئەنجامدراوە کە لیژنە سەرەکى و لاوەکییەکانی کۆمسیۆن تۆماری کردوون و کۆمسیۆنى لێ ئاگادارکردووەتەوە.

وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشى سزاى سەرپێچىیەکان جیاوازن و لە سزاى دارایی دەست پێدەکات  تا دەگات بە گرتن و هەڵوەشاندنەوەى پەسەندکردنى کاندید.

غەلاى ئاشکراشیکرد بەم دواییانە کۆمسیۆن پەسەندکردنى رەزامەندى چەند کاندیدێکى هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆى سەرپێچیکردن لە هەڵمەتى هەڵبژاردن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button