وادەی پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12 راگەیەندرا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، ڕۆژی 1-11-2021 داواکاری پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوە دەرەکی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستپێدەکات و تاوەکو 30-11-2021 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “ڕۆژی 1-11-2021 داواکاری پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی و پیشەیی) دەستپێدەکات و لە 30-11-2021 کۆتایی دێت”.
لو راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “دەستپێکردنی پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلەکانی پێنج تاوەکو 11، له 3-10-2021 دەستپێدەکات تاوەکو 31-10-2021 بەردەوام دەبێت”.