شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: نەڕۆیشتنمان بۆ دەنگدان واتا بەهێزکردنى نەیارانمان

لڤین:

ئەمڕۆ ( چوارشەممە،  ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) ، لەشارى سلێمانى لە نیوەڕۆخوانێکدا کە بۆ مامۆستایانى زانکۆ رێکخرابوو بەئامادەبوونى ژمارەیەک لەکاندیدەکانى هاوپەیمانى کوردستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و سەرپەرشتیارى مەڵبەندى ١ى ڕێکخستنى سلێمانى(ى.ن.ک) لەوتەیەکیدا، جەختى لە گرنگى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کردەوە، و وتى،” وەک ئاگادارن شێوازى هەڵبژاردن و دەنگدانى ئەمجارە جیاوازە، ئەمەش ئەرکەکەى قورسترکردوین، بۆیە ئەرکى هەمووانە کار بۆ بەشداریى بەرفراوانى هاوڵاتیان بکەین، بەتایبەت پێویستە هانى خوێندکاران بدەین بەشدارى پڕۆسەکە بکەن”.

لەبارەى هاوپەیمانى کوردستانەوە، ڕایگەیاند،” ئەو دروشمەى بەرزمان کردۆتەوە کە بەیەکەوە بەهێزترین، تەواو واقیعیە و بەیەکڕیزى دەتوانین سەرکەوتوتربین لە بەدەستهێنانى ماف و داواکانى میللەتەکەمان، بەهێزیمان لە بەغدا کاریگەرى لەسەر  یەکلاییکردنەوەى کێشەکانمان دەبێت”.

هەروەها وتیشىەتی،” ڕاستە ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەغدادیە، بەڵام بیرمان نەچێت زۆربەى کێشە سەرەکیەکانمان چارەسەرەکەى لە بەغداد-ە، بۆیە بە بەشدارى بەهێزمان دەتوانین هەڵەکانى مێژوو راست بکەینەوە، نەڕۆیشتنمان بۆ دەنگدان واتا بەهێزکردنى نەیارانمان”.

لەکۆتایی ئەو دیدارە دۆستانەیەدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ،  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داوای کردوە،” هەموو دڵسۆزانی گەلەکەمان رۆڵى خۆیان ببینن لەهاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەرى راستەقینەى خۆیان، وتیشی سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان زامنی بەهێزکردنی پێگەى کوردە لەبەغداد”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button