پارتی سەرۆكی نوێی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد

لڤین:مەكتەبی سیاسی پارتی سەرۆكی نوێی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد و زانا مەلا خالید دەبێتە سەرۆك.
میدیای فەرمی پارتی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بوو، لە لایەن مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، زانا مەلا خالید، بە سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی حزبەكە دەستنیشان كرا.
پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنەكە بوو، بەڵام بە ھۆی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری ھەولێر شوێنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان بە چۆڵی مایەوە، لە كاتی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش خۆشناو رایگەیاند شوێنەكەی پێویستی بە بڕیاری سەروی حزبی هەیە.
ئاژانسی زگرۆسی سەر بە پارتی رایگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ بە رەسمی راگەیاندنی ئەو بڕیارە.
زانا مەلا خالید لەدایكبووی 1983ی شاری ھەولێرە و ماستەری لە تەندرووستی گشتیی ھەیە، سەرۆكی لیژنە دەرمانە لە پەرلەمانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button