لە عێراق بەهۆی گەندەڵیەوە سزای زیندانی بەسەر دوو كەسدا سەپێندرا

لڤین: دادگای تاوانەكانی تایبەت بە سكاڵاكانی دەستپاكیی لە كەرخ، بڕیاری زیندانیكردنی توندی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر دوو بەرپرسی وەزارەتی شارەوانیدا سەپاند كە یەكیان پێشوتر وەزیری وەزارەتەكە بووە.
دادگا بڕیاریدا هەریەكە لە ڕیاز عەبدولحەمزە عەبدولڕەزاق غەریب وەزیری پێشوتری شارەوانییەكان و هاشم عەبدولزەهرە عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی لەو وەزارەتە سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی قورسیان بەسەردا بسەپێندرێت.
سزاكە پشتی بەستووە بە بڕگەكانی ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی، لەو باریەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوونی ئەو دوو كەسەوە لە بەستن و تەجهیزكردنی ١٧ كارگەی قیر بە نرخی ٢٥ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، دادگای تایبەت بە سكاڵاكانی دەستپاكی ئە سزایەی بەسەردا سەپاندوون”
ئەنجومەنەكە ئەوەشی راگەیاندووە “دادگا مافی داوە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی تا بگەڕێنەوە بۆ دادگا مەدەنییەكان بۆ داواكردنی قەرەبووی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی ئەو پابەند نەبوونەوە كەوتووەتەوە”.
لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، بڕی پارەی بە قاچاغ براوە دەرەوە لەعێراق، بە نزیكەی ٣٥٠ ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت كە دەكاتە نزیكەی ٢٤٠ ملیار دۆلار.
تەها دیفاعی، ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی وت: حكومەت لیژنەیەكی بۆ دژایەتیی گەندەڵیی پێكهێناوە، ئەو لیژنەیەش لە ڕۆژەكانی سەرەتایدا بەشیوەیەكی ئاشكرا و فراوان كاریدەكرد، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی فشارە سیاسییەكانەوە كارەكانی خاوبوونەوەی پێوە دیارە، چونكە چەندەها تۆمەتی ئاراستە كراوە.
ئەو هیواشی خواست لیژنەكە “بەردەوامبێت لە كارەكانی و لێكۆڵینەوە لە گرنگترین ئەو دۆسیانەی گەندەڵیدا بكات كە لە هەندێك وەزارەتدا بەربڵاوە”
دیفاعی ئاماژەی بەوەشكرد”ئەو پارانەی لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە خەرجكراون، بە هەزار ترلیۆن دینار مەزەندە دەكرێن، كە بودجەی بەكارهێنان و وەبەرهێنانی وەزارەتەكان لە خۆدەگرێت، لە بابەتی گرێبەستەكاندا پارەی بێشومار بەهەدەردراوە، بێجگە لەئەو گەندەڵییەی لەزۆرینەی گرێبەستەكانی پارێزگاكان و وەزارەتەكاندا بەربڵاوبووە”.
ئەو رەتیشیكردە هیچ پڕۆژەیەك چوبێتە بەردەستیان لە بەغداد و پارێزگاكاندا بە روونی تەواو كرابێت و دەشڵێت زۆرینەی پڕۆژەكان رەوانەی كۆمپانیا ناو خراپەكان كراون بە خراپترین شێوە مامەڵەی پێوەكراوە، بۆیە كارەكانیان تەواونەبوون و پارەكان لەسەر پرۆژە بچوكەكان ماونەتەوە بەڵام هیچ پرۆژەیەكی ستراتیجیی وەك ڕیگای سەرەكی و پردی خێرامان نەدیوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button