یەكێتی بە فەرمی داوای ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی بادینان دەكات

لڤین: ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر دەستگیركراوەكانی بادیدنان هاتە دەنگ و داوای ئازادكردنی بەپەلەی دەستگیركراوەكان دەكات و جەختیش لە لامەركەزی ئیداری دەكاتەوە.

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، راگیەەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: جەخت لە سیستەمی نا ناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا دەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە پشتیوانی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی دەكات و هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.

راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆكان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێكرد.
سەرەتا هاوسەرۆكان هەڵسەنگاندنێكی وورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری و هەمەلایەنەی كوردستان و عێراق پێشكەشكرد.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی:
1. سیستەمی نا ناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.
2. پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.
3. چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان. لەم بارەیەوە رێككەوتن لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021دا، بەپێویست زانرا.
4. تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە دەستوری و نیشتمانیەكانی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێم لەپاراستنی سەروەری وڵات و رێگرتن لەپێشێلكارییەكانی سنورەكان، كە پێچەوانەی یاسا نێودەۆلەتییەكان و پرەنسیپی (دراوسێیەتیی باش)ن.
5. سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت بوو بەكاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمسیۆنەكان. لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2021/2/14



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button