جەمیل بایک: دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت

لڤین:

هاوسەرۆکی کەجەکە، پشتیوانی خۆی بۆ یەکێتی راگەیاند و دەڵێت بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێت دەستێوەردان لە ناوخۆی یەکێتی بکات پێویستە یەکێتی لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامی باش بەدەست نهێنێت.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ستێرک تیڤی رایگەیاند ” لە مێژوودا دوژمنانی کورد کاتێک کە لە ناو پارتی یان رێکخستنە کوردیەکان کێشەیەک روو دەدات هەردەم هەوڵ دەدەن کە ئەو کێشەیە گەورەتر بکەن، ئێستاش لە ناو یەکێتی هەندێک کێشەی ناوخۆیی هەیە، دوژمن دەیەوێت ئەو کێشانە گەورەتر بکات بەو رەنگە یەکێتی و کورد لاواز بکات و بگاتە ئامانجی خۆی”.

هاوسەرۆکی کەجەکە لەو دیدارەدا باسی دۆخی پەکەکە و کوردی کرد و ئاماژەی بە دۆخی هەڵبژاردنەکانیش کرد لە عێراقدا داوای لە یەکێتی و خەڵکی سلێمانی کرد هۆشیار بن، وتیشی: لە و ناوچەیە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی هەیە دوژمنیش کە ئەمە دەبینێت دەیەوێت ئەو تێکۆشانە ئازدی و دیموکراسیە لاواز بکات.

ئاماژەی بەوە کرد تورکیا بە گەورەکردن و شێواندن و زیادکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی دەیەوێت لە ناو گەلدا پارچەبوون دروست بکات بەو رەنگەش دەیەوێت یەکێتی لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامێکی باش بەدەست نەهێنێت و بە هۆیەوە لەو ناوچانەی یەکێتی دەسەڵاتی هەیە رۆڵی خۆی بگێڕێت، بە رای من یەکێتی و خەڵکی سلێمانیش ئاگاداری ئەم خاڵەن.

بایک ئەوەشی وت: دەبێت هۆشیاری هەبێت ئەوانەی لە ناو یەکێتیدان و ئەوانەشی لەدەرەوەی یەکێتین ئیتر فکریان هەرچیەک دەبێت با ببێت، دەبێت هەرکەسێک بۆ یەکێتی کار بکات تا یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت، بەوەش ئەو پیلانەی دوژمن تێک دەشکێت نزیکایەتی ئێمەش بەو شێوەیە دەبێت یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت، دەبێت کەسێک لەم بارەیەوە بە شێوەیەکی تەنگ سەیر نەکات.

ئەو لە بارەی هێرشەکانی پارتی بۆ سەر گەریلاکانیان باسی لەوەکرد “کەمینەکانی کە پارتی بۆ گەریلای دادەنێت نیشانی دەدات کە لە کام ئاستدا پشتگیری لە دەوڵەتی تورک و بە چی شێوەیەک لە بەرامبەر گەریلا دەوەستێت و بە باوەڕی من هەر کەس ئەمە دەبینێت، رێگای گەریلا دەبڕن و گەریلا ناتوانێت لە شوێنێکەوە بچێتە شوێنێکی دیکە، دەوڵەتی تورک ئەمەی دەوێت پارتیش هاوکاری ئەوان دەکات”.

روونیکردەوە کە پارتی گەلی کورد بۆ خۆی ناکاتە ئەساس، دەوڵەتی تورک بۆخۆی دەکاتە ئەساس و دەیەوێت دڵی دەوڵەتی تورک خۆش بکات، لەبەر ئەمەش ئەنجامی ئەو کەمینانە ئاشکرا ناکات.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button