شارەوانی پێنجوین: بە هۆی قەرەباڵغی زۆرەوە مزایەدەی عەلوە دواخرا

لڤین:
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە رونکردنەوەیەکدا لە بارەی زیادکردنی پڕۆژەی عەلوەی شارەکە رایگەیاند، بە هۆی زۆری بەشداربوانی زیادکردنەکە نەیانتوانیوە بەردەوام ببن بۆیە دوایان خستووە.
شارەوانی پێنجوێن رایگەیاند، “ئەمڕۆبەرواری 29/9/2021کاتژمێر (10)سەرلەبەیانی لیژنەی فرۆشتن وبەکرێدانی شارەوانیمان بەسەرپەرشتی بەڕێز جێگری داواکاری گشتی پێنجوێن هەستاین بەمزایدەکردنی پڕۆژەی عەلوەی سەوزەو میوەی پێنجوێن بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا”.
شارەوانی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکردووە زیادکردنەکە بەپێی یاسایی ژمارە (1)ساڵی 2021 بووە “بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی بەشداربوانی مزایدەکە نەتوانرا پرۆسەکە جێ بەجێ بکرێت”
باسی لەوەشکردووە “بۆیە بڕیاردرا دوبارە بانگەوازی بۆبکرێتەوە لەڕۆژنامەیەکی فەرمیدا، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کەهیچ کەس هێزو لایەنێک پەلاماری شارەوانی دابێت”.