(شۆفێری تەکسیەکە شەهید ئارامی نەناسی)

“نەوەیەک پێگەیشتوە نازانێت ڕابردوو چیە”

وەرگیراوە لە فەیسبووکی زانکۆ سەردار
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ شۆفێری تەکسییەک کەوتمە گفتوگۆ، جگە لەوەی نزیکەی سێ چارەکمان پێچوو هەتاوەکو لە بەردەرکی سەراوە گەیشتینە کۆتایی شەقامی مەولەی، ئێمە بەدەم گفتووگۆوە ڕیکلامی کوڕەکەکەی شەهید ئارام_مان بینی، من وتم (ئەم پیاوەو ناناسم، بەڵام هیوادارم لە خاتری مێژووی باوکی دەنگ بهێێت، چونکە ئارام بەڕاستی ئارام بەخش بوو بۆ شۆڕشی کوردی)، شۆفێرەکە ووتی (ئارام کێ یە؟).
ئەم پرسیارە هەمان ئەو ترسەی لا وروژندم کە هەمیشە لێی دەسڵەمیمەوە، بۆ؟
دیارە ئێستا نەوەیەک پێگەیشتووە کە ڕابردوو ناناسێت، ڕابردوو نازانێت، بێ منەتە لە هەموو شتێک، هەڵبەت هەقی خۆشییەتی، چونکە لەوەتەی فامی کردۆتەوە جگە لە کردنی زووخاو بە دڵیدا هیچی دیکەی بۆ نەکراوە، چە لە فێرکردنی شەڕە جنێو و بە ناکەس کردنی کەسەکان فێری هیچی تر نەکراوە.
نەوەیەک گەورە بووە کە تەنها نەوەی تەکنەلۆژیایە، هیچی دیکە ناناسێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەکانی دەسەڵات لەو پەڕی نا ئینسانییەدا شەڕی ڕابردووی باوکانیان بە ئێستا دەفرۆشن بە بێ ئەوەی بۆ یەک ساتیش بێت بیریان لەوە کردبێتەوە ئەگەر ئەوان خاوەنی ئەو باکانە نەبونایە ئێستا چ کارە دەبوون؟
بۆیە پێویستە هەم کار لەسەر نەوەکانی ئێستا بکەن، هەم کار لەسەر پەروەردە کردنی خۆیان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button