خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەبەشداری ئەندامە نوێیەكانی كۆبویەوە

لڤین: خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە بەشداری سێ ئەندامە نوێیەكەی ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كرد.
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، دوای هەڵبژاردنی تەواوكاریی خولی دووەمی خانەی راپەڕاندن، ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پەسەرەندنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن پێشوەختەی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ شەممە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان شەش كاندید سێ كەسی یەكلایی كردەوە بۆ ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن كە پێشتر سێ ئەندامی خانەكە بەهۆی ناڕازی بوونیان لە شێوازی كاری بزوتنەوەكە دەستیان لەكار كێشابوویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button