سێ خوێندكار لە كەلار تووشی كۆرۆنا بوون

لڤین: بەڕێوەبەری كارگێری نەخۆشخانەی قەڵا تووشبوونی سێ خوێندكاری ئامادەیی لە كەلار بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

عەدنان زەهاوی بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە كەلار ڕایگەیاند، سێ خوێندار كە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنایان لێدەكرا پشكنینیان بۆ ئەنجامدرابوو دەركەوت كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

ئەو سێ خوێندكارە لە خوێندنگای شەهید ئارام لە قەزای كەلارن، بەمەبەستی پشكنین نێردرابوونە نەخۆشخانەی قەڵا، كەمێك پێش ئێستا لە ئەنجامی پشكنینەكانیان دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە دەرگای خوێندنگاكان بە رووی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە و وەزارەتی تەندروستیش داوا دەكات لە قوتابخانەكاندا رێكارەكانی خۆپارێزی رەچاو بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button