خانەنشینی ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە پلە تایبەتەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە خانەنشینانی پلە تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری.
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، ماوەی 10 رۆژ مۆڵەت دەداتە خانەنشینانی پلە تایبەت بۆ ئەوەی فۆڕمی زانیاریی خانەنشینانی پلە تایبەت پڕبکەنەوە.
لە نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشینی دەکەینەوە، هەر وەكو پێشتریش ئاگادار كراونەتەوە پێویستە فۆرمی زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی (10) دە ڕۆژدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2) كێشەیان بۆ دروست نەبێت.