بنەماڵەی نەجمەدین کەریم: بابەتی ژەهرخواردکردنی نەجمەدین کەریم بۆ هەڵبژاردنە

لڤین:

بنەماڵەی نەجمەدین کەریم ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێن گوایە د. نەجمەدین کەریم لەلایەن حزبێکەوە ژەهرخوارد کرابێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک ڕایانگەیاند “بەداخەوە لە چەند پەرەیەکی تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە نەناسراو و سێبەرن، بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمەڵێك بابەتی نادروست لەسەر شێوازی مردنی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاوکراوتەوە، بەوەی گوایە (ژەهرخوارد) کراوە لەلایەن حیزبێکی دیاریکراوەوە”.

بنەماڵەکەی ئاماژە بەوە دەکەن “ئێمە وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ پێویستە ململانێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەیەکی ئاکاری نیشتمانی بێت و بە دوور بێت لە سیاسەتی ملشکاندنی یەکتر”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

بەداخەوە لە چەند پەرەیەکی تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە نەناسراو و سێبەرن ،بە ئامانجی بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆمەڵێك بابەتی نادروست لەسەر شێوازی مردنی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم بڵاوکراوتەوە، بەوەی گوایە (ژەهرخوارد) کراوە لەلایەن حیزبێکی دیاریکراوەوە.

ئێمە وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ پیویستە ململانێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەیەکی ئاکاری نیشتمانی بێت و بە دوور بێت لە سیاسەتی ملشکاندنی یەکتر… بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، کە پیویستی بە سیاسەتی راستگویی نەتەوەیی و نیشتمانی هەیە نەك چەواشەکردنی دەنگدەر، ئامانجی سەرخستنی لایەنێك یان ئاڕاستەیەکی ناو ئەو لایەنە.

لە کۆتاییدا جارێکی تر، وێڕای رەت کردنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانە، هەروەها داوا دەکەین؛ هیچ لایەنێك کار و خزمەت و دەستکەوتەکانی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنێت.

خانەوادەی کۆچکردوو  

دکتۆر نەجمەدین کەریم  

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button