رێکەوتنێکی نهێنی نەوەی نوی و پارتی ئاشکرا دەبێت

لڤین:

نەوەی نوێ و پارتی لە دژی هاوپەیمانیەتێکەی گۆڕان و یەکێتی رێکەوتنێکی نهێنیان لە شاری هەولێر کردووە و سەرۆکی جوڵانەوەکەش ئاگاداری رێکەوتنەکە بووە.

ماڵپەری PUKMedia لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەک ڕێككەوتنێكی نهێنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان وجوڵانەوەی نەوەی نوێی ئاشکرا کردووە ە دەڵێت “عەرابی رێككەوتنەكە” ئەندامێکی سەرکرادایەتی پارتی و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێن کە پەیوندی خزمایەتیان لە نێواندایە.

هەرچەندە نەوەی نوێ ئەو رێکەوتنە رەت دەکانتەوە بەڵام زانیاریەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە  “ڕێكەوتنەكە بەجۆرێك بووە بەهیچ شێوەیەك نابێت نەوەی نوێ لە بازنەی 1ی هەولێر كە قەزاكانی (شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر، رواندزو چۆمان) دەگرێتەوە، هیچ ژنێك كاندید بكەن”.

هەرچەندە پێشتر بڕیار بوو (وەزیرە ئەحمەد) خێزانی كاوە عەبدولقادر-ی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان لە بازنەی 1ی هەولێر كاندید بكات، بەڵام دواتر کە ڕێکەوتنەکە کراوە ئەو کاندیدە گواستراوەتەوە بۆ بازنەی دووی هەولێر.

میدیای فەرمی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە “عەرابی رێككەوتنەكە ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی بووە بەناوی (ع.ح)”.

زانیاریەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە “ڕێككەوتنەكە لەسەر داوای پارتی و بەئاگاداری شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بووە و لەڕێی كاوە عەبدولقادرەوە كراوە” کە کاوە و ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پەیوەندی خزمایەتیان لە نێواندایە.

سودی پارتی لە رێکەوتنەکە دەرچونی کاندیدە ژنەکەیەتی لە بازنەی یەک کە ناوی جوان عەبدوڵا عومەرە، هاوکات دەنگەکانی هاوپەیمانی کوردستان لەو بازنەیەدا بڵاو ببێتەوە و ری لە سەرکەوتنی فەیسەڵ کەریمخان برادۆستی بگرێت.

هاوکات رێکەوتنەکەی پارتی و نەوەی نوێ بەشێوەیەکە کە لەبازنەی دووی هەولێر (كۆیە، خەبات و بنەسڵاوە) رێگە بگرێت لە دەرچواندنی كاندیدە ژنەكەی هاوپەیمانی و کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ دەنگ بەرێت کە هاوسەری پەرلەمانتاری جوڵانەوەکەیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button