قاسم سولەیمانی 6 سوپای لەدەرەوەی ئێران دامەزراندووە

وەرگیراوە لە فەیسبووکی هونەر حەمە رەشید
قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران، لەو ماوەی فەرماندەی سوپاكەی بوو، شەش سوپای جیاوازی لەدەرەوەی سنووری وڵاتەكەی دامەزراندووە.
قاسم سولەیمانی ئەو سوپایانەی بە مەبەستی هاوكاریكردنی سوپای پاسداران‌و سوپای قودسی ئێرانی دامەزراندووە، بەتایبەتی ئەو كاتەی مەترسی رووبەڕووی ئەو سوپایانە دەبێتەوە.
قاسم سولەیمانی ئەو سوپایانەی بەشێوەیەك دامەزراندووە، كە دەسەڵاتەكانیان لەسنووری ئێرانەوە دەست پێبكات‌و لە كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست كۆتایی بێت، بەم پێیە دەسەڵاتی سنووری ئەو سوپایانە دەگاتە زیاتر لە هەزارو پێنج سەد كیلۆمەتر.
پێشتر قاسم سولەیمانی رایگەیاندبوو، هەركاتێك دوژمنەكانی ئێران بیانەوێت مەترسییان لەسەر دروست بكەن، لەرێگەی ئەو سوپایانەوە رووبەڕوویان دەبنەوە.
ئەو سوپایانەش سولەیمانی دایمەزراندبوون، بریتیتن لە “حیزب الله” لە لوبنان، “حركە المقاومە الإسلامیە (حماس) والجهاد الإسلامی” لە فەڵەستین، “قوات أنصار الله (الحوسیون)” لەیەمەن، “الحشد الشعبی” لەعێراق، “الجیش السوری” لەسوریا.
هێزەكانی ئەو سوپایانە ئێستا لەگۆڕەپانە جیاوازەكانی وڵاتەكانیان دەسەڵاتیان هەیەو بە هێزی بەرگری لەدوژمنەكانی ئێران ناودەبرێن.
قاسم سولەیمانی، لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی لەسێی كانونی دووەمی 2020 لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا لەعێراق كوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button