ئەنجومەنی دادوەری لە بارەی دەڵاڵی دادوەرەکان روونکردنەوە دەدات

لڤین:

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەدواداچونی وورد لەسەر وتەی پارێزەرێک لەبارەی دەنگۆی بوونی دەڵاڵ لەدادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دەکەن.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە “دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی جه‌واد خۆشناو له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسینێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا تۆمه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له‌ دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچونه‌وه‌، ئێمه‌ به‌دواداچونی وورد ده‌كه‌ین و له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌ران بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردووه‌”.

ئەنجومەنەکە لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

جواد خۆشناو، پارێزەر لە هەولێر رایگەیاند “ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە داگاكانی ( كەتن، بەرایی، پێداچونەوە)”.

ئەو پارێزەرە روونیشیکردەوە کە سكاڵای تۆمار كردووە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر، بەڵام سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوە ئامادە نییە بەڵگەكانی لێ وەربگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button