هاتووچۆی هەرێم لە بارەی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل چەند بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لەبارەی نوێکردنەوەی ساڵیانە و گواستنەوەی خاوەنداریەتی کردنی چەند بڕیارێکی نوێ دەدات.

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم “ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانەی کە ژمارەی کاتیان لەسەرە لەلایەن خاوەنەکانیان داوای تۆمارکردنیان دەکەن، دەبێت لەو پارێزگایەی کە تۆماری دەکات، پشکنینەکەی لە هەمان پارێزگا بکات”.

لە نوسراوەکەدا کە وەک تیایدا روونکراوەتەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتیان دەشڵێت “لەکاتی نوێکردنەوەی ساڵیانە یان گواستنەوەی خاوەنداریەتی یان گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و ئامێر، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە خاوەنەکە سەربەستە لە هەر پارێزگایەک ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکە پشکنینی بۆ بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button