کەسێک بە هۆی فێڵکردنەوە دەستگیردەکرێت

لڤین:
مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی ناوشار لە کوردسات كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه: پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكردو توانرا تۆمه‌تبار (أ، ح، یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس باسی له‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس.