سامان بەرزنجی: نزیکەی 20٪ی هەرێم ژەمی یەکەمی باکسینیان وەرگرتووە

لڤین:
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی 20٪ی هەرێمی کوردستان ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و 13٪یش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تکا لە مامۆستیان دەکەن بچنە سەنتەرەکانى ڤاکسین، چونە ژمارەیەکى زۆریان ناویان تۆمارکردووە و نەچونەتە سەنتەرەکان، لەهەندێک شوێن رێژەى پێویستى مامۆستا خۆى نەکوتاوە.
وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، وەرگرتنى ڤاکسین قۆناغى پێشکەوتووى بڕیوە و بووەتە دوو هێندەى هەفتەکانى پێشوو، رۆژانە 100 هەزار ژەمەڤاکسین دەگاتە هەرێم و ئامانجیان ئەوەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکە وەربگرن.
بەرزنجی، ئهوهشی خستهڕوو رێژەی ئهو كهسانهی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە و ژەمی یەکەمی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنایان وهرگرتووه گەیشتووەتە نزیکەی 20٪ و نزیەکەی 13٪یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.