موسەنا ئەمین وێنەکەی لە سەر وێنەی شەهید بڕیار لە سەیدسادق لابرد

لڤین:
کاندیدێکی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی با کارهێنانی وێنەی شەهید بڕیار لە سەید سادق روونکردنەوە دەدات و بە هەڵە ئەوکارە کراوە.
موسەنا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی لە سنوری سەیدسادق و هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا بەرەی هەڵواسینی وێنەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لەسەروی وێنەیەکی شەهید بڕیار کە لە خۆپیشاندانێکی سەیدسادقدا شەهید بوو دەڵێت هەڵەیەکی تەکنیکی بووە.
ئەو کاندیدەی یەکگرتوو دەشڵێت: ههرزوو تیمی بانگەشەی ھەڵبژاردنی برایانی ئەو سنورەمان ئاگادار كردهوه و وێنەكەیان لابرد.
لێرهوه خۆشهویستی و ڕێزمان بۆ خانهوادهی شههید (بڕیار) دووپات دهكهینهوه
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەداخەوە ھەندێك پەیجی سێبەر دەیانەوێت لەھیچی نەبوو شت دروست بكەن و ئەكتیڤی پەیجەكانیان بە پۆست كردن لەسەر بەندە بەرز بكەنەوە “.