بە بۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە دوو رۆژ لە شارێکی عێراق پشووە

لڤین:

پارێزگاری‌ میسانی بڕیاریدا بەبۆنەی بەرێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێنه‌وه‌ دوو رۆژی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو بكرێته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌.

نووسینگه‌ی‌ عه‌لی‌ دوای‌ لازم، پارێزگاری‌ میسان نووسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان كرد و تیایدا دوو رۆژی هەفتەی داهاتووی وەک پشوو راگەیاند.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌‌ بەبۆنەی بەرێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێنه‌وه‌ رۆژانی‌ دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو 27 و 28ی‌ ئه‌یلول ده‌كرێته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی‌ پارێزگاكه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button