بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

لڤین:
له‌سه‌ر سزادانی نه‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاو 35 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن دانیشتنێك ڕێك بخات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
دابان محه‌مه‌د ئەندامی پەرلەمانی وردستان رایگەیاند، “سزادانی نایاسایی هاوڵاتیان، ده‌چێته چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه، بۆیه له‌سه‌ر سزای نایاسایی هاوڵاتیان و كێشه‌كانی پێوه‌ری ئاو، 35 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان كردوه، به ئاماده‌بونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.”
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: به‌پێی مادده‌ی 28ی ده‌ستور، هیچ پاره‌یه‌ك نابێت له هاوڵاتیان وه‌رگیرێت، ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بێت، بۆیه زیادكردنی هه‌ر ڕسوماتێك ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاردا بێت.