١٦ ملیار دینار بۆ چەند بەنداوێک تەرخانکرا

لڤین:
وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، بڕی ١٦ ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا.
بەگوێرەی چەند نوسراوێک کە بێگەرد تاڵەبانی بلاویکردووەتەوە، بڕی پارەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت.
ئەو وەزیرە ئاشکرای کردووە ئەوان بە نوسروێک داوای ١٢٦ ملیار و ٧٥١ ملیۆن دیناریان کردووە بەلام ئەنجومەنی وەزیران “لە قۆناغی یەکەمدا بەدابینکردنی بەشێکی پارەی خەمڵێنراوی پێویست لە پێناو بەردەوامیدان بەو پرۆژانە و دەستکردنەوە بە هەنگاوەکانی بونیادنانی بەنداوەکان بەپێی پێشینەی پرۆژەکانی ئاماژە پێکراو و خشتەی بەرەو پێش چوونی کارەکان بۆ تەرخانکردن” .
ئاماژەی بەوەشکردووە “لە پارێزگای هەولێریش بڕی بودجەی پێشنیارکراو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی دراوە بۆ جێبهجێكردنی پرۆژهی بهنداوی ( بهستۆڕه ) دوابەدوای ئامادهكردنی دهرخسته و دیزاینی پڕۆژهكه لهسهر بودجهی وهبهرهێنانی وهزارهتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو”.