مەلا محەمەد ئاخوند نامەیەک بۆ عەلی قەرەداغی دەنێرێت

لڤین:
لە نامەیەکدا سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەفغانستان کە ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهانی کردووە وێڕای سوپاسی پشتگیریان بەڵێنیش دەدات تەواوی هەوڵەكانیان بخەینەگەڕ بۆ دەستەبەركردنی ئاواتەكانی گەلی ئەفغانی موسڵمان و تەواوی ئوممەتی ئیسلامی.
مەلا محەممەد حەسەن ئاخوند، لە نامەکەدا بۆ عەلی قەرەداغی و یەکێتی زانیانی مسوڵمانی جیهان دەڵێت: بەڵێنتان دەدەینێ بە هەموو توانامان، تەواوی هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ دەستەبەركردنی ئاواتەكانی گەلی ئەفغانی موسڵمان و تەواوی ئوممەتی ئیسلامی، بە بەرپاكردنی ئەو حوكمە ئیسلامییە كە شكۆمەندی ئاین ڕاگیر دەكات.
سەرۆک وەزیرانەکەی تاڵیبان وتوشیەتی “داوای پشتگیری و سەرخستنی لە ئوممەتی ئیسلامی دەكات، لەپێش هەموویانەوە زانا بەڕێزەكانی، چونكە زانایان میراتگرانی پێغەمبەرانن، پاسەوانی ئاینن، كۆڵەكەی شەریعەتن”.