پێنج کەس کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

پۆلیس ئەوەسی راگەیاندووە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەکردووە: ھەریەک لەتۆمەتباران (أ، ط، ن – م، ر، ع – ب، ع، غ – س، ف، و – أ، ر، ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button