وتەبێژی پارتی رێنمایی مەسعود بارزانی بۆ ئەندامانی حزبەکەی ئاشکرا دەکات

لڤین:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆتاییهات و وتەبێژی حزبەکەش رایگەیاند، سەرۆکی پارتی وتویەتی نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی گرژ بێت.
مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەوانانی رایگەیاند “پێشبینی ئەوە دەکەین کە پێگەی خۆمان دەپارێزین و بەرەو زیاتر دەچین، هەنگاوەکەشمان بۆ ئەوەیە هەم پێگەی خۆمان بپارێزین و هەم بەرەو زیاتریش بچین”.
ئەو لە بارەی رێنمایی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیەوە رایگەیاند پەیامی “یەکڕیزی، پێکەوەبوون و کارکردن و هەوڵدان بۆ ئەوەی کە رێکلام و بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی ئیستیفزازی و گرژ نەبێت و تەحەموول زۆر هەبێت، بەڵام کاری خۆیان ئەنجام بدەن لە هەموو شوێنێک کە پێویستە”.