بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی: رۆڵی زیاتر بگێڕن

لڤین:
هاوسەرۆکی یەکێتی داوا لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان،کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و پێشەنگ بن لە روبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەوی.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئانی کرد و رایگەیاند، لە هەوڵەکانتان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان
تاڵەبانی دەڵێت “مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە رووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رێزی بێسنوورمان بۆ ئەو رۆڵە جوامێرانەیە هەیە”.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتوشیەتی “دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە رۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی. لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان”. بافڵ تاڵەبانی وا دەڵێت.