ئەو کەسەی تاوانەکانی دوو رۆژی رابردووی سلێمانی ئەنجامدا دەستگیرکرا

لڤین:
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە تاوانبارە بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جيند رۆژی رابردوو.
ئەژی ئەمین، لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە “تاوانبارى تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسامان کرد”.
سەرۆکی ئاژانسەکە جگە لە ستایشی هێزە ئەمنیەکانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە “بەزووترین کات بەڵگە و دانپێدانان دەخەینە بەردەم ڕاى گشتى”.
ئەوەش دوای ئەوەهات رۆژی پێنج شەممە تەقە لە کڕێکارێکی باکوری کوردستان کرا کە لە شاری سلێمانی کاری دەکرد و دوێنێ بەیانیش لە گەڕەکی چوارچرا یاسین بولوت کادری پەکەکە تیرۆرکرا.
شەوی رابردووش دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاندبوو کە زانیاری تەواویان لەبەر دەستدایە لە بارەی ئەو کەسەی کە تاوانەکانی 48 کاتژمێری رابردووی ئەنجامداوە.