یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دوامۆڵەت دادەنێت

لڤین:

یەکێتی ئەوروپا دوا مۆڵەت بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تورکیا دەدات و دەڵێت پێویستە لەگەڵ عوسمان کاڤالا  هەردوکیان ئازاد بکرێن.

لیژنەی وەزاری ئەنجومەنی ئەوروپا ، داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا، وەبەرهێنەر ئازاد بکات.

لیژنەکە لە بڕیارەکەیدا داوایکردووە بڕیاری دادگای ئەوروپا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزادانی دەمیرتاش جێبەجێ بکرێت و 30ـی ئەم مانگەشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا دیاری کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button