چەواشەکاریی و فریودان لە فیستیڤاڵی “باڵاپۆشیەکە”

وەرگیراوە لە فەیسبووکی مەعاز فەرحان

یەکەم: بەشێک لەوانەی لە فیستیڤاڵەکەدا بوون کادیر یاخود مناڵی کادیرانی یەکگرتوی ئیسلامی بوون، واتە تازە نەبونەتە حیجاب، هەر بە بنەماڵەو بە مناڵی حیجاب بوون “ئەمەم لە چەند لایەکەوە تەئکید کردەوە”.

دووەم: هەڵەبجە و هەورامان ئەوەندە خەڵكی سفوری تێدانیە، ئینجا زیاتر كچانی كاكەییەكان سفورن، مەگەر ئەوانیش بەشداربوبن لە فیستیڤاڵەکەد تا بگاتە ئەو ژمارەیە.

سێیەم: بە وردبونەوە لە وێنەکان دەردەکەوێت بەشێکی زۆریان منداڵن یاخود هێشتا نەگەیشتونەتە حەدی تەکلیفی شەرعی.

چوارەم: میدیا و کادیرانی یەکگرتووی ئیسلامی لێزانانە ئەم پرسەیان لە قاڵبێکی حزبی بردە دەرەوەو سەنگەری بەریگری کردنیان لە پرسەکە فراوانتر کرد، خەڵک بە مەسەلە دینیەکان حەساسە، وایانکرد ئەوەشی گومانی هەبێت نەوێرێت راستیەکان بخاتەڕوو.

پێنجەم: ئەگەریش راستە هەموو ئەوانە تازە بونەتە حیجاب بۆ چەند رەسمێکی کاتی سفوریان وەک نمونە ناخرێنەڕوو.
شەشەم: یەکگرتوو بەم جۆرە چالاکیانەی پێچەوانەی گوتاری پێشووی دەوەستێتەوە کە ئەویش دابەشکردنی کۆمەڵگەیە بەسەر بەرەی ئیسلامی و عەلمانی، یان بەربەرەکانێی سفورو حیجاب.

حەوتەم: ئەسڵەن لە شوێنێکی وەک هەڵەبجە و هەورامان چ پێویست دەکات تۆ بەو توندییە خەریکی دەعوەو بانگکردنی خەڵکبی بۆ حیجابکردن، لە کاتێکدا خەڵکەکە خۆی وایە، فەتحوڵا گولەن بانگخوازی جیهانی ئیسلامی سەرەتای کاری بانگخوازیی لە شاری ئیزمیرەوە دەستپێدەکات کە شارێکی کراوەو ناپاپەند بە دین بووە.

هەشتەم: ئەی پرۆژەی یەکگرتو و حزبەکانی تر چیە بۆ کورانی پارێزگای هەڵەبجە، یانی چ شتێکیان هەیە بۆ گەنجە ماتۆڕسوارەکان.

هەڵەبجە کارگەو رەخساندنی هەلی کاری پێویستە کێ ئەتوانێ ئەمە بکات؟



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button