“ترەمپ بۆ جاری دووەم لەسزای ئەنجومەنی پیران ڕزگاری بوو”

وەرگیراوە لە فەیسبووکی گۆران دووکانی

هەروەک لەسەرەتاوە دیاربوو ترەمپ لەو سزادانەی ئەنجومەنی پیران ڕزگاری دەبێت چونکە پێویستبوو لەکۆی ۱٠٠ سیناتۆرەکەی ئەنجومەنی پیران ٦۷ سیناتۆر دەنگ بەسزادانی ترەمپ بدەن، لەکاتێکدا دیموکراتەکان و کۆماریەکان ٥٠ بە ٥٠ دەنگیان هەیە واتە هەریەک ٥٠ سیناتۆریان هەیە لەئەنجومەنی پیراندا لەبەرئەوە دیموکرتەکان پێویستیان بەدەنگی ۱۷ سیناتۆری کۆماریەکان هەبوو بۆ سزادانی ترەمپ، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بۆ جاری دووەم دەنگدانی ئەنجومەنی پیران لەسەر سزادانی ترەمپ ئەنجام دراو ٥۷ سیناتۆر دەنگیان بەسزادانی ترەمپ دا، بەمەش دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا کە ٦۷ دەنگ بوو، هەربۆیە ترەمپ بۆ جاری دووەم لەو سزایە ڕزگاری بوو.

دیموکراتەکان هەرزوو بێ هیوابون لەسزادانی ترەمپ چونکە پێیان وابوو زەحمەتە ۱۷ سیناتۆری کۆماریەکان ڕازیبکەن لە پرۆسەکەدا دەنگ بەسزادانی ترەمپ بدەن، هەربۆیەش لەسەرەتاوە ویستیان لەڕێی شاهێدحاڵ و دادگای هەرێمەکانەوە سزای ترەمپ بدەن، بەڵام سوربونیان لەسەر پرۆسەکە تاکە ئامانجیان بوو بەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و خودی کۆمەڵگای ئەمریکاش بڵێن (ئەمریکا ولاتی یاساو دەستورە)، هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیەتەنانەت سەرۆکیش، هەرکەس کاری نایاسای بکات ڕووبەڕوی لێپێچینەوە دەبێتەوە (ئەگەر سەرۆکیش بێت) هاوکات دیموکراتەکان ئامانجێکی دیکەشیان لەپرۆسەی لێپێچینەوەی ترەمپ ئەوەبوو کە بەکۆماریەکان بڵێن لەساڵانی داهاتودا کەسانی خاوەن ئەزمون و ژیرو عاقڵ بەربژێربکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button