موقتەدا سەدر: سوپا دەتوانن سندوقەکانی دەنگدان بپارێزن

لڤین:

سەرۆکی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، سوپا ئەرکی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانیان پێسپێردراوە و رێگری لە پێشێلکارییەکان دەکەن.

موقتەدا سەدر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەروەک چۆن سوپا بەرپرسە لە پاراستنی عێراق لە ھەڕەشە ناوخۆ و دەرەکییەکان، ئێستاش دەتوانن سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردن بپارێزن، بە تایبەت کە ھەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و خەڵک بە شەفافیەت و بەبێ ھیچ فشارێکی سیاسی دەنگ دەدەن.

سەرۆکی رەوتی سەدر وتیشی: سوپای عێراق توانیوێتی شکۆی خۆی بەدەستبھێنێتەوە و ھێزێکن دوور لە حزبایەتی و مەزھەبی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button