سەرۆک شارەوانی رەققە خەڵاتێکی جیهانی بەدەست دەهێنێت

لڤین:
هاوسەرۆکی شارەوانی ڕەقە خەڵاتی دەستەی سوێندخۆرانی شارەوانی جیهانیی بەدەستهێنا، وەک یەکێک لە سەرۆک شارەوانیەکانی کە خزمەتی زۆری کردووە.
دامەزراوەی شارەدارەکانی شاری لەندەن لە ساڵی 2004ەوە خەڵاتی سەرۆک شارەوانیەکانی جیهان دەکات، ئەمساڵ یەکێک لە خەڵاتەکانی بۆ لەیلا مستەفا دیاریکرد.
خەڵاتی سەرۆک شارەوانی جیهانی ئەمساڵ بۆ نۆ سەرۆک شارەوانی بوو کە یەکێک لەوان ئەو ژنە بوو کە لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان کار دەکات و سەرۆکی شارەوانی رەقەیە کە پێشتر پایتەختی خەلافەتەکەی داعش بوو.
لەیلا کوردێکی خەڵکی ڕەقەیە و پێشتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیی لە تەلعەبید بوو، لەو کاتەوە شانبەشانی هاوسەرۆکەکەی دیکە کە عەرەب بوو خزمەتی شارەوانی شارەکە دەکات، بەپێی دامەزراوەی شارەوانییەکان، هەوڵە بێ ماندوانەکەی لەیلا مستەفا بۆ بنیاتنانەوەی ڕەققە فاکتەرێکی سەرەکی بوو لە دەستنیشانکردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
لەیلا، ئەندازیاری مەدەنیە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە بووە، ئەو ئەنجومەنەی خەڵاتەکەی بەخشیوە ستایشی سەرکردایەتی دەکات لە ئەنجومەنی ڕەققە و دەشڵێت “هیچ شوێنێک لە جیهاندا وێرانکارییەکی وەک ڕەققەی بەخۆیەوە نەبینیوە”