ئەو کەسەی تەقەی لە براکەی کردبوو دەستگیرکرا

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه برایه‌كی خۆی به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو چەند داوایەکی دیکەیشی لەسەر بووە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس اماژەی بەوەشکردووە ، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک.