دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دواخرا

لڤین:
بڕيار بوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێکی دیکە دادگاییەکە دواخرا بۆ مانگی داهاتوو.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکە بۆ دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییکردنەکەیان دواخرا بۆ 12ی تشرینی یەکەم.
پێشتر بڕیاربوو لە 29ی ئاب دادگایی بکرێن، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا بوو ئەمڕۆش دواخرایەوە بۆ مانگێکی دیکە، ژمارەیەکیش لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەبەردەم دادگای تاوانی دووی هەولێر کۆبونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
نزیکەی ساڵێکە ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای هەولێرەوە دادگایی دەکرێن و بە وتەی شێروان شێروانی لە ئێستاداشدا 81 زیندانیکراوی بادینان لە مانگرتندان.