پەرلەمانتاری دووبارە

لڤین وەرگیراوە لە فەیسبووکی مەعاز فەرحان

وەزیفەی پەرلەمانی تا خەڵکی بە ئەزمون پیادەی بکات باشترە، لە کوردستان بە ڕێژەیەکی کەم، رێکدەکەوێت کەسێک بۆ چەند خولێک ببێتە پەرلەمانتار، ئەوانەشی خۆیان کاندید دەکەنەوە بەر توانج و لۆمەکردن دەکەون، لە کاتێکدا دروستتر وایە هانی حزبەکان بدرێت لانی کەم بۆ دوو خول یان سێ خول پەرلەمانتارەکانیان بپاڵێونەوە.

لە دونیای دەرەوەدا پەرلەمانتار یان سیناتۆر بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، لە كۆی 709 پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، 446 ئەندامیان پەرلەمانتاری پێشوون، پەرلەمانتار “فولفغانغ شویبل” لە ساڵی 1972 پەرلەمانتارە.

لە ئەمریکاش ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، جۆو بایدن 1973 تاوه‌كو 2009 سیناتۆر بووه‌.

لیندسی گراهام ساڵی 1995 تاوەكو 2003 لە ئەنجومەنی نوێنەران بووە. لەساڵی 2003ەوە لە ئەنجومەنی پیرانە دەکاتە 26 ساڵ.

نانسی پیلۆسی، لە ساڵی 1987ەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە، لە 2019ەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە حزبەکان پەرلەمانتاری وەک دۆزینەوەی ئیش بۆ کادیرەکانیان سەیر دەکەن، کە ئەمە وادەکات چ لە کوردستان و چ لە عێراق ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی خانەنشینی پەرلەمانتاران زیاد بکات.

بە پلەی یەکەم کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان گرنگی بەمە دەدەن، پەرلەمانتاری بە ئەزمون و دووبارە کاندید دەکەنەوە، کە بە بروای من کاندیدی دووبارە خاڵێکی بەهێزە، پەرلەمانتار چەند خولێک بمێنێتەوە کاریگەرتر و شارەزاتر دەبێت لە کارەکەیدا، کڕینی وەلائو ئەمسەرو ئەوسەرکردنیشیان کەمترە.

باشیەکی دیکەی ئەمەش ئەوەیە ئیتر وردە وردە وای لێدێت ژمارەی ئەو کەسانەی وەزیفەی سیاسیان هەیە کەمترە دەبێتەوە، کە بۆ میزاج و دەرونی شێواوی خەڵک تەندروستترە.

لە کوردستان ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی چاودێری سیاسی، رۆژنامەنوس و پەرلەمانتار، پەرلەمانتاری پێشوو، چالاکوان، زیاتر دەبێت، کە تاڕادەیەک فەوزای دروستکردوە لە جیاتی ئەوەی زەحمەتی سەرشانی خەڵك کەمبکاتەوە.

.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button