ئێران جارێکی دیکە بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانی کرد

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئێران تۆپبارانی ناوچەكانی به‌ربزێن و سیده‌كانی كردووە، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت 16 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە بۆردومانەكاندا بەكارهێناوە.
فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا) بڵاویكردەوە، تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه و لەو چێوەیەدا كاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ تۆپبارانی ناوچه‌كانی به‌ربزێن و سیده‌كان-یان كردەوه.
ئاشكراشیكردووە، له ڕۆژی پێنجشه‌ممەی ڕابردووەوە بۆردومان و تۆپباران ده‌ستیپێكردوه و ئێران سوودی له 16 درۆنی بۆمبڕێژكراو وه‌رگرتووه، زیاتر له 15 جار بە تۆپ و كاتیۆشا هێرشی كردووەته سه‌ر به‌رزاییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو هێرشانەدا هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەخه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه گه‌یشتووه، وتوشیەتی: به شێوه‌یه‌كی نزیک له به‌رده‌وامیش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه.