وەزارەتی پەروەردە: بەکارهێنانی ماسک لە ناوەندەکانی خوێندن ئیلزامییە

لڤین:
وەزارەتی پەروەردە رێکارييەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنای بڵاويکردەوە بەکارهێنانی ماسک بۆ مامۆستايان و فەرمانبەرانی کارگێڕی و قوتابيان ئيلزامييە.
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی وەزیری بەسەرەوەیە، تیایدا رێکارەکانی خۆپارێزی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دووملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوەیان وەک قۆناغی یەکەم دابینکردووە.
دەقی راگەيەندراوەکە: