تورکیا بانگەشەی کوشتنی سەرکردەیەکی پەکەکە دەکات

لڤین:

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرکردەیەکی پەکەکە لەلایەن میت و سوپاوە کوژراوە، ئەو حزبەش هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

میدیای تورکیا بڵاویان کردەوە کە محەمەد ئەمین ئاکینجی ناسراو بە جەوهەر لەلایەن هێزەکانی میت و سوپای تورکیاوە لە چیای گارە شەهیدکراوە

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەو سەرکردەیەی پەکەکە کاروباری دەرەوەی هێزەکانی پاراستنی گەلی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەوەشیان بەبیر هێناوەتەوە کە ئاکینجی بەشداری خۆپیشنادانەکانی لە باکوری کوردستان کردووە و لە ساڵی 2011دا بەرەو عێراق رۆشتووە و بەردەوام بووە لە چالاکی.

لە بارەی ئەو کەسەی کە بانگەشەی شەهید کردنی دەکەن دەشڵین “وەک یاریدەدەری سەرکردە بەناوەکانی ڕێکخراوەکە لە هەرێمی زاگرۆسی عێراق و قەندیل خزمەتی کردووە” لە ساڵی 2020 بەرەو گارە بەڕێکەوتووە.

هەرچەندە تورکیا وێنەکەشی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا پەکەکە و هەپەگە شەهیدکردنی ئەو کادرەیان پشتراست نەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button