هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران تەنها گەشتی ئاسمانی دەگرێتەوە

لڤین:

باڵیۆزى ئێران لە عێراق رایگەیاند، هەڵگرتنى ڤیزا لەگەڵ عێراق لەئێستادا تەنها لەسەر گەشتى ئاسمانى کورتدەکرێتەوە بە هۆی کۆرۆناوە هەموو گەشتەکان ناگرێتەوە.

ئیرەج مەسجدى، بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاند: رێککەوتنى هەڵگرتنى ڤیزا لەنێوان ئەو دوو وڵاتە گەشتى وشکانیش دەگرێتەوە، بەڵام لە دواى کۆتایهاتنى کۆرۆنا دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ناڵیۆزی ئێران لە عێراق وتیشی: ئەو گەشتیارە ئێرانییانەى کە لەرێگەى ئاسمانییەوە گەشتى عێراق دەکەن پێویستییان بە وەرگرتنى ڤیزا نابێت.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران،  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button