وەزارەتی کارەبا: بە هۆی دابەزینی خواست پێدانی کارەبا زیادی کردووە

لڤین:
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر كارەبا دابەزیوە، ڕۆژانە 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوبەشان.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا 3700 مێگاواتە و خواست لەسەر كارەبا لە 5000 بۆ 4500 مێگاوات دابەزیوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو: رۆژانە بە تێكڕایی نزیكەی 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا.