بە هۆی پشتیوانیکردنیان لە کاندیدەکان ژمارەیەک ئەفسەری دەستبەسەر کران

لڤین:

بەهۆکاری ئەوەی هاوڕێیەتی ژمارەیەک کاندیدیان کردوە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، ژمارەیەک ئەفسەری دامەزراوە سەربازییەکان لەناوچە جیاوازەکاندا دەستبەکران.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد بە دەستبەرسەکردنی ژمارەیەک ئەفسەری دامەزراوە سەربازییەکان، دوای ئەوەی ئەفسەرەکان هاوڕێیەتی ژمارەیەک کاندیدیان کردوە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئەو رێکارە بەشێکە لەهەوڵەکانی دامەزاروە سەربازییەکان بۆ خۆ بەدوورگرتنیان لە جوڵەی سیاسی وڵات و دەستوەرنەدانی سەربازی لەکاروباری سیاسی وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button