ئێران داوای دەرکردنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

لڤین:

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای “چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی” حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبووەوە و تاووتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان کرد.

میدیاکانی ئێران سەبارەت بە کۆبونەوەکە لە هەواڵێکدا ئاشکرایان کرد،” عەلی شەمخانی نیگەرانی ئێرانی لە بوونی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراق (هەرێمی کورستان) گەیاندووەتە کازمی و بە تێکدانی ئەمنییەتی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات تۆمەتباری کردوون”.

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داواشی لە کازمی کردووە، “بەخێرایی ئەو لایەنانە لە چەک دابماڵرێن و لە خاکی عێراق بکرێنەدەرەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button