تا ئێستا ئیسرائیل لە شەش بەندکراوە هەڵهاتووەکە چواریانی دەستگیرکردووەتەوە

لڤین:

میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، دوو کەسی دیکە لەو شەش فەلەستینییەی پێنج رۆژ پێش ئێستا لە بەندیخانەی گیلبۆی باکوری ئەو وڵاتە هەلهاتوون، دەستگیرکران.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەکردووە زەکەریا ئەلزوبەیدی، ئەندامی گرووپی چەکداری شوهەدا ئەقسا ی سەر بە بزوتنەوەی حەماس و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، دەستگیرکراون.

بەوەش کۆی ئەو کەسانەی کە لە 6ـی ئەیلوول لە زیندانەکە هەڵهاتبوون چواریان دەستگیرکراونەتەوە و تەنها دوو لە بەندکراوە هەڵهاتووە فەڵيستینیەکان بە نادیاری ماونەتەوە دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button